هەڵەبجە: هەشتەمین گیانلەدەستدانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا
ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، هەشتەمین گیانلەدەستدانی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا.
ئاراس حەمەسەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا بۆ توشبوانی کۆرۆنا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەلایەن یەکێک لە پزیشکە پسپۆڕەکانمانەوە هاوڵاتیەکی بە ڕەگەز عەرەب وەک توشبوی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەمان خرایە ژێر چاودێری تەندروستیەوە.
وتشی، كاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ، ئەو توشبووه گیانی لەدەستدا، تیمەکانی تایبەت بە مردوانی کۆڕۆنا ڕاسپێدراون کاری پێویست ئەنجامبدەن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە وتیشی، لە هەڵەبجە تائێستا هەشت توشبوو گیانیان لەدەستداوە.