بزانن چ ئاڵ و گۆرێک بە سەر بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکاندا دێت
لە لێداوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، ئاشکرای دەکات لە کۆبوونەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا ژووی ئۆپەراسیۆنەکان چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکاندا دەردەکات .
وەک جێگری پارێزگاری هەولێر باسی کردووە ، ڕێکارەکانی یاسایی توندتر دەکرێن لە سەر دووکانداران و کاسبکاران بە لەبەرچاو گرتنی رێنماییەکانی تەندرووستی .
هاوکات باس لە بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان دەکات و دەڵێت تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت بەڵام ئاسانکاری بۆ ئەو کەساە دەکرێت کار و پیشەی رۆژانەیان لە دەرەوەی هەولێرە .
بڕیاری کردنەوەی هۆڵەکانی وەرزشی و چەند شوێنی تایبەتیش لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریان لە سەر دەدرێت و ڕێکاری تایبەتیش بۆ دوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکان هەر ئەمڕۆ تاوتوێ دەکرێت .