تا ئێستا چەند کەس لە هەولێر پلازمانی خوێنیان بەخشیوە ؟

 

هۆشیار یاسین، بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە هەولێر: هەڵمەتێکی باش دەستی پێکردووە بەڵام بە هۆی زۆر بوونی تووشبووان ئێستاش پێویستیمان بە پلازمای زیاترە .

 

 

لە لێداوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان بەرێوەبەری بانکی خوێنی هەولێر ئاشکرای دەکات لە دوای بانگەوازی بانکی خوێنی هەولێر تا ئێستا 60 کەس سەردانی بانکی خوێنیان کردووە بۆ پێدانی پلازما کە پێشتر هەموویان تووشی ڤایرۆسەکەبوون .

 

هۆشیار یاسین هاوکات کە بە هەڵمەتێکی باشی ناو دەبات ، بەڵام پەیوایە بە هۆی زۆر بوونی تووشبووان ئەو رێژە خوێن بەخشە چارەسەری تەواوی ئەو نەخۆشانە ناکات و پێویستە هەڵمەتەکە فراوانتر بکرێت .

 

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 15-7-2020 ئاشکرای کرد یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ وەرگرتنی پلازمای خوێنی کەسێکی چاکبووەوە لەم نەخۆشیەیە. ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بە تووندی تووشی کۆرۆنا بوون و پێویستیان بە پلازمایە، بۆیە داوای کرد هەرکەسێک 28 رۆژ بەسەر چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا تێپەڕیوە، پلازمای ببەخشێت.

Back to top button