بزانە چەند هەزار چەکداری بەکرێگیراوی تورکیا لە لیبیا بوونیان هەیە ؟
پنتاگۆن ( وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات تورکیا زیاتر لە 4 هەزار چەکداری بەکرێگیراوی ڕەوانەی لیبیا کردووە بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی فایز سەراج .
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، توركیا لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 4 هەزار چەكدار وەک بەکرێگیراو و نەک یەکەی سەربازی بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی تەڕابلوس ڕەوانە كردووە و تەنها بەومەرجەی ئەوانیش لە پێناو بەرژەوەندی پرۆسەئابوورییەکانی تورکیا لە پاشەرۆژدا هەنگاو بنێن .
هاوکات پنتاگۆن ئاشکرای کردووە هەموو ئەو 4 هەزار چەکدارە سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعشن کە لە ناو خاکی تورکیا ڕاهێنانیان پێکراوە .
هەر لەمبارەوە روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتراستی کردۆتەوە ، تورکیا 10 هەزار چەکداریشی لەو وڵاتەوە ناردۆتە لیبیا و هەر چەکدارێکیش مانگانە 8 هەزار لیرەی تورکی پێدەدرێت