بزانە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە عێراق چەند کەس مردوون وچەند کەس تووشبوون بە کۆرۆنا
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ، ئاماری 24 کاژمێری ڕابردوو تایبەت بە کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە ، لە 24 کاژمێری ڕابردوودا تا ئێستا ، دوو هەزار و 49 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 75 کەسی دیکەیش گیانیان لە دەست داوە .
هەر بە پێی هەمان ئامار تۆمارکردنی حاڵەتەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر کەمی کردووە و لەو ماوەدا 33 و 42 حاڵەتیان لێ تۆمارکراوە
زۆرترین حاڵەتیش لە بەغدا، نەجەف، بەسرە، بابل، زیقار و میسان تۆمار کراون.
واتە ئاماری گشتی تووشبووان لە عێراق گەیشتۆتە 90 هەزار و 220 کەس .
لەو ژمارەیەش، 58 هەزار و 492 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 691 کەس گیانیان لەدەستداوە.