ئاخۆ لە بازاڕدا کڕین و فرۆشتن بە دەرمانەرووسیەکەی دژە کۆرۆناوە دەکرێت لە هەرێمی کوردستان؟

 

لە دوای ئەوەی دەنگۆیەک لە سۆشیال میدیاوە لە بارەی کڕین و فرۆشتنی دەرمانە روسیەکەی دژە کۆرۆنا بڵاو بۆوە کە گۆیا لە هەرێمی کوردستان لە بازاڕی ڕەشدا دەست دەکەوێت ، تەندروستی هەولێر روونکردنەوە دەدات .

 

لەمبارەوە گوتەبێژی تەندروستی هەولێر ئاشکرای دەکات ، ئەوان ئاگاداری ئەوە نین بەو دەرمانەوە تیجارەت کرابێت ، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ئەرکی خۆی ئەو دەرمانە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دابین دەکات .

 

بژار مووسا هاوکات داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات بۆ ئەوەی دەرمانە رووسیەکە  ( دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (Favipiravir))لە بازار نەکڕن بە دوو هۆکار ، یەکەم ئەوەیکە شێوەی بەکار هێنانی ئەو دەرمانە تایبەت بە پزیشکانە ، دووەم ئەگەری هەیە ئەو دەرمانەی لە بازاڕدا هەیە ، ساختە بێت و مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان دروست بکات .

Back to top button