لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی  ژووی ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر باسی چی کراوە ؟

 

لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر ، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە دەخاتە ڕوو .

 

لەمبارەوە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر گوتی : چەند پیشنیارێکی گرینگ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێ کرا

 

ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر كۆبووەوە و قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات و هوتی  بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممە لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری لە سەر بدرێت  ئەمڕۆ بڕیارێکی یەکلایی کەرەوە نەدرا  .

 

هاوکات ڕایگەیاند وا بڕیار بوو ھاتووچۆی نێوان پارێزگاكان و ئەو شوێنانەی كە بەڵێنیان پێدرابوو بكرێنەوە، بەڵام بڕیارەكان دواخران ، بۆ ئەوەی لە رۆژی سێشەممە دوای ئەوەی دەسەڵاتی بڕیار درایە قایمقامەکان خۆیان رێکاری پێویست بگرنە بەر بە پێی جیاوازی دۆخی قەزاکان .

Back to top button