گەرمیان : کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
لە راگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ هاووڵاتییەک بە ناوی سەید غەریب سەید جەبار بە هۆی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە کە ماوەی هەفتەیەک بوو لە ژێر چاوەدێری و چارەسەری پزیشکی دابووە .
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری گشتی گیان لە دەستدان بە هۆی کۆرۆنا لە گەرمیان ئاماژەی پێکراوە کە تا ئێستا سەرجەم 46 کەس بەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە کە 21 کەسیان ئافرەت بوون .
ئاماری گشتی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە لەم دەڤەرە هەر بە پێی هەمان ڕاگەیاندراو تا ئێستا گەیشتۆتە یەک هەزار و 848 کەس و 306 کەسیش چاک بونەتەوە