دۆلار بەرانبەر بە تومەن نرخێکی پێوانەیی مێژوویی تۆمار کرد
لە دوومانگدا تومەنی ئێرانی 40٪ ی بەهای خۆی لە دەستداوە و ئابووری ئێرانی بە جارێک داڕماوە .
ئەمڕۆ شەممە نرخی 100دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئێراندا گەیشتە 2 ملیۆن و 500 هەزار تومەن .
ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستاش گووشاری گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بە سەر ئەو وڵاتەدا بەردەوامەوە ، نرخی کەل و پەلی خۆراکی رۆژانە گەیشتۆتە ئاستێک کە هەژاری چینی مامناوەندی ئابووری تێپەڕ کردووەو کارخانەکان توانای پیدانی مووچەی فەرمانبەران و کرێکارەکانیان نییە