ژووی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد
لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر چەند بڕیارێک درا کە بە شێوەی ڕاگەیاندراوێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکرێت بۆ ئاگاداری .
دەقی راگەیەندراوەكە:…
دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌مه 2020/7/18، به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه و كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م ده‌رنجامانه‌ی خواره‌وه:-
1- له كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 18 له‌سه‌ر 19ی 2020.7، تاوه‌كو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكاره‌كان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر به‌هەمان شێوه‌ی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام ده‌بێت.
2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێکاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاکان و یەکە سەربەخۆکان دەدرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر