لە سلێمانی ناوی قوتابخانەكان دەگۆڕدرێن بۆ ناوی سەركردەی حزب

خواكوڕك
 لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی قوتابخانەیەكی حكومی بەناوی سەركردەیەكی سەركردایەتی یەكێتی دەكرێت كە ماوەیەك بەر لە ئێستا بەكارەساتی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا، ناوی قوتابخانە كۆنەكە دەگۆردرێت لە ( ناوی قوتابخانەی “حەمدی” بۆ قوتابخانەی “وەسفیە بەنی وەیس”) ئەمەش كاردانەوەی تووند بەدوای خۆی دادێنێت، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سلێمانی بۆتە نمایشی وێنەی (كادیر و سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان) جگە لەمەش قوتابخانەكانیش ناوەكانیان دەگۆردرێت بۆ ناوی سەرگردەی حزبی.
شوان محمەد سەرنووسەری ماڵپەری سپی میدیا، لەسەر  گۆڕینی ناوی  قوتابخانەی “حەمدی” بۆ قوتابخانەی “وەسفیە بەنی وەیس” لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەنووسێت، ئەگەر یەکێتی راستدەکات و دەیەوێت رێز لە کادیرە کۆچکردوو زیندوەکانی بگرێت، با لە سەروەت و سامانی خۆی قوتابخانە، یان باخچە یان هەرشتێکی تر دروستبکات تا ناو ناوبانگی کادیرە دیارەکانی خۆی پێ بپارێزێ، رەنگە هێندەی مانگێکی ئەو پارەیەی تێنەچێت کە بەدرێژایی چەند ساڵە بۆ کڕینی وەلائات رۆژانە بەسەر خەڵکدا دەیبەخشنەوە، نەک لەسەر حسابی قوتابخانەکانی حکومەتی هەرێم، یان قوتابخانەیەکی وەک “حەمدی ” کە کەسایەتی حەمدی کەسایەتییەکی شاعیر و تێکۆشەری سیاسی و خوێندەوارو پیاوی دەوڵەتی حکومەتەکەی شێخ مەحمود بووە، هەروەها شوان محمەد ئەوەشی لەسەر ئەو ناو گۆڕینە  نووسیەوە دەلێت عەقڵەیەتی سیاسی ئەم ولآتە کە سیمای شارەکەمیان گۆڕیووەو لە شارێکی کەلتووریەوە کردوویانە بە ئۆردویەکی سیاسی و قەلآی چواردەوردراو بە پاسەوانی خانوە گەورەکان و کۆمپانیاکانیان دەورەداوە.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لە سلێمانی زۆر بەئاسانی هەست بە زاڵبونی كەلتوری ریش داكوتاوی حزبی دەكەیت، هەم لە زۆری وێنەی سەركردەكانی یەكێتی هەم لە وێنەی كادیر و لایانگرانی ئەو حزبە كە پێشتر شەهید بوونە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەر لەو شارە رەخنە لە حزبی تر دەگیرێت لەسەر ئازادی سیاسی و فەزای دیموكراسی و فرەحزبی.
16142357_1331827670171613_4140012217326093710_n 15977529_1331828366838210_4922488822379304134_n 15966285_1331828216838225_8386799171803142704_n 15965508_1331827586838288_7639571300978392231_n
Back to top button