جۆ بایدن هۆشداری ده‌داته‌ رووسیا كه‌ ده‌ست وه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نه‌كات

 

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جۆباید كاندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا له‌ په‌یامێكیدا هۆشداری دایه‌ رووسیا كه‌ ده‌ست وه‌ردان نه‌كه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا

ئاژانسی هه‌واڵی بڵۆمبێرگ رایگه‌یاند: جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی ئه‌مه‌ریكا وێرای ئاماژه‌پێدان به‌ ده‌ستخستنی زانیاری ئه‌منی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ، هاوكات هۆشداری تووندی دایه‌ مۆسكۆ.
بایدن له‌ میانی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی دارایی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بۆ هه‌وادارانی رایگه‌یاند: ئیمه‌ زۆر له‌مێژه‌ ده‌مانزانی و من گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ به‌ هه‌موان ده‌ده‌م كه‌ له‌ وره‌كارییه‌كان ئاگادارم چونكه‌ زانیاری وردی ئه‌منیم به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ رووسه‌كان به‌ره‌ده‌وامن له‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئیمه‌ له‌بار ببه‌ن.
راشیگه‌یاند: چین و هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ له‌و هه‌وڵه‌‌ تێوه‌گڵاون كه‌ ئامانجیان بێ بڕوا كردنی متمانه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان. بلۆمبێرگ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی جۆ بایدن بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌منییه‌كانی ده‌ستخستنی زانیاری بایدن له‌ گه‌ڵ تیمه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خۆی ده‌ستییان پێكردووه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رده‌وام سه‌رقاڵی راوێژ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕایه‌ له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی زانیاری و ئاسایشی خۆی .
له‌ هه‌ڵبژارنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی دووهه‌زار و شازده‌ دا، رووسیا به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرا كه‌ له‌ قازانجی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆككۆماری ئێستای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردانی كردووه‌ به‌ڵام ئه‌م تۆ‌مه‌ته ‌هه‌م له‌ لایه‌ن رووسیا و هه‌م له‌ لایه‌ن ترومپه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

Back to top button