سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان : په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا، چین و روسیا هه‌رگیز به‌م جۆره‌ ئاڵۆز نه‌بووه‌ دۆخه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان تووشی قه‌یرانێكی قولی دارای و ته‌ندروستی بوون به‌ جۆرێك به‌شێك له‌ وڵاتان هه‌ره‌سی سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ره‌خنه‌ له‌ وڵاتانی زلهێز ده‌گرێت به‌ هۆی هاریكارنه‌بوونیان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.


ئانتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ كه‌نالی  بی بی سی راگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا، چین و روسیا هه‌رگیز به‌م جۆره‌ ئاڵۆز نه‌بووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ جیهانێكداین كه‌ نه‌ دوو جه‌مسه‌ریه‌ نه‌ ته‌نانه‌ت چه‌ند جه‌مسه‌ری، به‌ڵكوو له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كه‌ین پشێوی و پاشاگه‌ردانیه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كێبڕكێ و ململانێی نێوان زلهێزه‌كان نه‌ك هه‌ر خه‌سارێكه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، به‌ڵكوو زیانی به‌ جیهانیش گه‌یاندووه‌ و داواشی كرد ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ شه‌ڕ و ململانێكان بدۆزێته‌وه‌.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ره‌خنه‌شی له‌ وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند گرت كه‌ وه‌ك پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاوكاری وڵاته‌ هه‌ژاره‌كانیان نه‌كردووه‌.

Back to top button