سوودەکانی خواردنی سیر

سیر ھەریەکە لە ڤیتامینەکانی ( A و B) تێدایە ھەروەھا دەولەمەندە بە کانزاکانی مەگنیسویۆم و سلینیەم و زینک و کالیسۆم وئاسن ھەروەھا پرۆتین و ریشالی تێدایە .

۱- فشاری خوێن دادەبەزێنێت و ھەروەھا چەوری خوێن(کۆلیسترۆل) دادەبەزێنێت بەمەش لە نەخۆشیەکان دل و جەلدەی دل دەمان پارێزێت .

۲- بەرگری لەش بەھێز ئەکات یارمەتی زووچاکبوونەوەمان ئەدات لە ھەلامەت و سەرمابوون.

۳ـ لەش لە مادەی ژەھر پاک دەکاتەوە .

‎٤-ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و کۆلۆن کەمدەکاتەوە

٥ـ دژە بەکتریا و دژە کەرووە بۆیە بە شێوەی کرێم لە پێست دەدرێت

Back to top button