مەترسیەكانی نێرگەلە كێشان

نێرگەڵەكێشان، كە لەنێو چینی گەنجەكاندا زۆرباوەو جۆرەها نەخۆشی بەدواوەیەو كاریگەری خراپ بەسەر جەستەی مرۆڤ دادەنێت.

ئەو منداڵانەشی، كە لە نزیك ئەواندا نێرگەلە دەكێشرێت، بەئەگەرێكی زیاترەوە، تووشی ڕەبۆو و هەوكردنی سییەكان دەبن.

بەزۆری شێرپەنجەی سورێنچك و دەم و ددان و پەنكریاس و سییەكان لەگەڵ نێرگەلە كێشان و جگەرەكێشاندا پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە.

نێرگەلەكێشان دەتوانێت نەخۆشییە درێژخایەنەكانی سی وەكوو سیل و برونشیت زیاد بكات.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان ڕادەی جووڵەو چلۆنایەتی سپێرم لەنێو پیاوانی جگەرەكێشدا زۆر نزمتر لەكەسانی ئاساییە و بەوپێیە نێرگەلە مەترسیدارتر و زیانبەخشتر لەجگەرەیە، كە لەئەنجامی بەكارهێنانی ئەودا دەتوانێت لەسەر چلۆنایەتی سپێرمی پیاوان و ڕادەی نەزۆكی ئەوان كاریگەری دەبێت.

نێرگەلەكێشان لەسەر منداڵبوۆنی خانمانیش كاریگەری نیگەتیڤی دەبێت و دەتوانێت ببێتەهۆی لەبارچوون و منداڵنەبوونی لەوان و كێشەكانی ڕەحمەوە.

Back to top button