بارسێلۆنا کۆتینهۆ بە یاریزانێکی ئارسێناڵ دەگۆڕێتەوە

دوای کوتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی کۆوتینهۆ لەگەڵ بایرن میونشن، بارسێلۆنا نایەوێت ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە یانەکە هەوڵ دەدات یاریزانەکە بە یاریزانێکی ئارسێناڵ بگۆڕێتەوە.

پێگەی فووت مێرکاتۆ لە نوێترین هەواڵی ئاماژەی بەوە کردووە، بارسێلۆنا هەواڵ دەدات کۆوتینهۆ بە ماتیۆ گندۆزی فەڕەنسی بگۆڕێتەوە، بارسێلۆنا بێ هیوا بوە کۆوتینهۆ لەگەڵ یانەکە بگونجێت دوای ئەوەی چەندین هەلیان پێدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوە لە هەلەکان.

ئارسێناڵ لە ئاستی گۆندوزی ڕازی نیە، لە هەمان بارسێلۆناش لە ئاستی کۆوتینهۆ بۆیە هەردوو یانە دەیانەوێت ئەم ئاڵو گۆڕە ئەنجام بدەن.

Back to top button