وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا
کەمێک پێش ئێستا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە جەواد زەریف لە سەردانەکەیدا لەگەڵ هەریەکە لە وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ههر ئێوارەی ئهمڕۆ فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو تاران بگەڕێتەوە.
گرنگترین ئەو بابەتانەی زەریف بۆیان هاتووە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عیراقە، لە هەمووشیان گرنگتر بەر لە دوو رۆژ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە لەمەودوا ئەوان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی هاوئاهەنگی کەنداو لە کەنداوەوە کارەبا بۆ عیراق دابین دەکەن. بەمەش زیانێکی گەورە بەر ئێران دەکەوێت، چونکە بڕێکی زۆری کارەبای عیراق لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت.