وەڵامێكی تووند لە پارتیەوە بۆ یەكێتی

لەوەڵامێكدا میدیایی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامێكی تووندی یەكێتی دەداتەوە و رایدەگەێنێت”ئەبێ ئەو مافە بە خەڵكی كوردستان بدەن كە بەرانبەرتان بەدگومان و دوودڵ بن. دەبێ ئەوە بزانن كە هەموو تاكێكی كورد، هەموو ساتێك، دڵیان لەناو دەستیانە نەوەك بە قەوڵی كاك كۆسرەت كاڵفامێك لە پڕ ببێتە دەڵاڵی فرۆشتنی لایەك لە خاكی نیشتمان. خەڵك بەردەوام چاوەڕێی ئەوەیە بە قەوڵی كاك قوباد كەتنێكی تازەتان لێ ڕوو بدات و خوێنی شەهیدان و ڕەنج و قوربانیدانیان بەر با بدەن. سەبەبی ئەو كاردانەوانە لە كاربەدەستانی خۆتان بپرسن كە بۆ وایان كردووە هاووڵاتیانی كوردستان بەردەوام ترسی ئەوەیان لێ نیشتبێت دەستی حەسەن پلایسێك بگرن بێننە سەر ماڵ و كەرامەتی كورد.

میدیای فەرمی پارتی رایگەیاندووە”ڕۆژی شەممە 18-7-2020 سایتی (pukmedia) بابەتێكی دابەزاندووە بە ناونیشانی میدیایەك شكستی گەورە بە ئاڵا دادەپۆشێت و گلەیی لە هەندێ میدیا و چالاكوانی فەیسبووك كردووە كە بابەتەكەی هەڵكردنی ئاڵای عێراق لە بازگەیەكی میحوەری قەرەتەپە و سووكایەتیكردنی ئەفسەرانی عێراقی بە پێشمەرگەیان گەورە كردووە. پاشان سایتەكە گلەیینامەكەی تێكەڵ كردووە بە سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و، پێشوازیكردنی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، سایتەكە هەلی قۆستووەتەوە ناماقووڵی و زێدەڕۆیی بەسەر كەسایەتی و دامودەزگەی هەرێم بكات.

بەر لەوەی بەڕێوەبەرانی سایتەكە بە هەناسەتەنگی شتەكان تێكەڵ بكەن، ئەبێ ئەو مافە بە خەڵكی كوردستان بدەن كە بەرانبەرتان بەدگومان و دوودڵ بن. دەبێ ئەوە بزانن كە هەموو تاكێكی كورد، هەموو ساتێك، دڵیان لەناو دەستیانە نەوەك بە قەوڵی كاك كۆسرەت كاڵفامێك لە پڕ ببێتە دەڵاڵی فرۆشتنی لایەك لە خاكی نیشتمان. خەڵك بەردەوام چاوەڕێی ئەوەیە بە قەوڵی كاك قوباد كەتنێكی تازەتان لێ ڕوو بدات و خوێنی شەهیدان و ڕەنج و قوربانیدانیان بەر با بدەن. سەبەبی ئەو كاردانەوانە لە كاربەدەستانی خۆتان بپرسن كە بۆ وایان كردووە هاووڵاتیانی كوردستان بەردەوام ترسی ئەوەیان لێ نیشتبێت دەستی حەسەن پلایسێك بگرن بێننە سەر ماڵ و كەرامەتی كورد.

پێتان وایە خەڵك فرمێسكی ئەو پێشمەرگەیە لە یاد دەكات كاتێك بۆ تێكشكاندنی ورە و كەرامەتی پێشمەرگە و خاك دەگریا و دڵی نەتەوە بەو فرمێسكانە هەلاهەلا بوو؟ كورت و كرمانجی كوردستانیان مارانگەز بوونە و متمانەیان بە كۆڵوانەسوور و شاگردی حاج ئاغاكان نییە و ناشبێت. لەبری ئەوەی گلەیی لە خەڵك بكەن، وەرن تۆزێ شەهامەتتان هەبێ و نیشتیمانپەروەر بن. وەرنە بەرەی گەل و نڕەی سوپای جەهل و پلایسەكان دڵ و دەروونتان نەلەرزێنێ.

لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا چیتر ڕێگە بە خۆتان مەدەن زاتی ئەوە بكەن ناوی سەرۆك بارزانی تێكەڵی ئەو بیانووە بێبنەمایانە بكەن. كێشە و گلەییتان لە ڕووداو و كوردستان 24 و فەیسبووك هەیە بڕۆن كێشەكانتان لەگەڵ ئەوان عیلاج بكەن. سەرۆك بارزانی نە ئیشی بە ئێوەیە و نە ڕێگەی بە ڕێگەی ئێوە كەوتووە. بۆیە ئەم ناماقووڵیانە دووبارە بكەنەوە دەبێ خۆتان و كاڵفامخانەتان تەحەمولی مەسئولیەت بكەن.

Back to top button