سلێمانی : دوو رێستۆرانتی تری گه‌شتیاری داخران

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دوو ریستۆرانتی گه‌شتیاری دیكه‌یان داخست.
كودرۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كرنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه هه‌ردوو ریستۆرانتی سه‌حاب و هه‌رمێ-ی له‌شاری سلێمانی داخست.
وتیشی: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو هه‌ردوو ریستۆرانته‌كانی (سه‌حاب و هه‌رمێ) به‌بڕیاری قایمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داخران و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.