ئێران : تەقینەوەیەك لە ئەسفەهان روویدا

ئەمڕۆ یەك شەممە، تەقینەوەیەك لە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئەسفەهان ڕوویدا، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتەوە و کاریگەرییەکی ئەوتۆی بەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانەکەیەوە نەبوو.

سەعید موحسینی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەسفەهان بۆ بەرهەمهێنانی وزە بە ئاژانسی ئیرنای گوت، تەقینەوەکە نەبووەتە هۆی لەکارکەوتنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و بەردەوامیی دابینکردنی کارەبا بە هاووڵاتییان.

سەعید موحسینی ئاماژەی بەوەش کرد کە تەقینەوەکە لە وێستگەیەکی لاوەکیدا ڕوویداوە، “دوای دوو کاتژمێریش پرۆسەی کارکردنەکەی ئاسایی بووەتەوە”.

بەڕێوەبەرەکە هۆکاری ڕووداوەکەی ئاشکرا کرد، تەقینەوەکە بەهۆی تێكچوونی محەویلەیەکەوە بووە.

Back to top button