پرۆژەیەکی نوێی بەرهەم هێنانی کارەبا لە هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
لە چوار چێوەی پلانەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چاوەدێری ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی بەردی بناغەی وێستگەیەکی نوێی بەرهەم هێنانی کارەبا لەهەولێر دادەندرێت .
سبەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای کەسنەزان بە هێڵی 132 ( کەی ڤی ) دەست بە کارەکانی دەکرێت .
وابڕیارە دانانی بەردی بناغەی ئەو وێستەگەیە سبەی دووشەممە بە چاوەدێری سەرۆکی حکومەت و بە ئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەمەراسیمێكدا كاتژمێر 10ی بەیانی بەرێوە بچێت .
پرۆژەکە لە 60 رۆژدا کۆتایی پێدێت و رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە کەمکردنەوەی لۆد و ڕێکختنی کارەبا لە رۆژهەڵاتی هەولێر .
پێشتریش و لە 14 مانگدا وێستگەی 300 مێگاواتی کارەبای هەڵمی خەبات خرایە سەر تۆڕی کارەبای نشتیمانی و ئەوپرۆژانە تا کۆتایی کێشەی کارەبا بەردەوام دەبێت .