بزانە لە ماوەی سێ مانگ دا هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی بەریتانیا چەند ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجام داوە ؟
لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاشکرایکردووە لە ماوەی سێ مانگدا ، هێزەتایبەتەکانی بەریتانیا و هێزی پێشمەرگە 10 ئۆپەراسیۆنی چەکداری دژە داعشیان ئەنجام داوە .
لە کاتی بەرێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکان کە سەرجەم لە سێ مانگدا ئەنجام دراوە هێزی نیشانەشکێنی بەریتانی بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە، 100 چەکداری داعشیان کوشتووە کە بەشێکیان بەریتانی بوون و لە زیندانی سووریا هەڵاتبوون.
زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکان لە چیای حەمرین ئەنجام دراون کە حەشارگەو تونێلی چەکدارانی داعشی لێیەولە دوای دەستنیشنا کردن بە فڕۆکە پێکراون .