نەخشەی فەلەستین لە رووپەڕی گووگڵ و ئەپڵ سڕایەوە
ڕەخنە گرتن لە هەردووک کۆمپانیای گووگڵ و ئەپلی ئەمریکی لە لایەن فەلەستینیەکانەوە بۆتە دیاردە وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ سڕینەوەی نەخشەی فەلەستین .
چالاکانی سۆشیال میدیا هەردووک کۆمپانیاکە تاوانبار دەکەن بە لایەنگری ئیسرائیل و پێیان وایە لە بەرانبەر ئەو کارەدا پارەیان وەرگرتووە و دەیانەوێت ڕاستی مێژووی بسڕنەوە .
لەمبارەوە ریاز مالیکی، وەزیری دەرەوە و ئاوارەکانی فەلەستین، نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی هەردوو کۆمپانیا کرد و ناڕەزایەتی بەرامبەر سڕینەوەی نەخشەی فەڵەستین دەربڕی و تۆمەتباریکردن بە ملکەچبوون بۆ “گوشار و هەڕەشەکان”ی ئیسرائیل
هاوکات لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕادیۆی فەرمی فەلەستین گوتی سڕینەوەی نەخشەی فەلەستین نایاساییەو جۆرێک ملکەچییە بۆ ئیسرائیل