فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی هاتنە ژوورەوە بۆ هەولێری هاوڵاتیانی عێراق سەردانی پارێزگاری هەولێریان كرد

لەچوارچێوەی سەردانێكیاندا بۆ پارێزگای هەولێر و كۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر شاندی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتیانی ناوەراست و باشوری عێراق سەردانی پارێزگاری هەولێریان كردوو لەگەڵ پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوە”.

بەگوێرەی راگەیاندراوی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ لەدیوانی پارێزگا پێشوازییان كردووە  لە شاندێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە پێکهاتبوو لە خاتوو د.جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆن و هەریەک لە بەڕێزان (هەرێم کەمال ئاغا، ڕێبوار تەها، شێروان میرزا، ڕێزان شێخ دلێر، کوردەی هاشم جیهاز، ئارەزوو محمود خدر) ئەندامانی فراکسیۆن.

هەروەها لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە پارێزگاری هەولێر وێڕای سوپاس بۆ پشتیوانی و پشتگیری و هاوکاری و هەماهەنگیان، باسیان  لە ڕەوشی تەندروستی شاری هەولێر کرد و تیشکی خستە سەر دواین پەرەسەندنەکانی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتوون،

هەروەها پارێزگاری هەولێر، ئاماژەمان بە تەواوی ئەو ڕێکار و بڕیارانەدا کە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە پێناو بەرگرتن و خۆپارێزی لە کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان گرتوویەتیەبەر، هەروەها پارێزگاری هەولێر دەشلێت” دڵنیاشمانکردنەوە وەک پارێزگاری هەولێر و ئیدارەی شار، بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان لایەنەکان، خۆمان بە پارێزگاری هەموو لایەک دەزانین و هەموو هەوڵ و توانای خۆشمان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی شارکەمان و پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی خستۆتەگەڕ و ئەوەی لەتواناشماندا هەبێ لە خزمەتکردن درێغی لێ ناکەین.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەشدا باس لە هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتیانی عەرەب بۆ ناو شاری هەولێر كراوە، كە بەرێكارێك دیاری كراوە كە لە بەرامبەر هاتنە ژوورەوە بۆ هەولێر بە پێی رێنمایەكانی تەندروستی پشكنینی كۆرۆنا بە 50 هەزار ئەنجام دەدرێت ، لەو بارەیە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە خواكوڕكی راگەیاندووە كە ئەو باسە لەگەل پارێزگاری هەولێر كراوە”.

Back to top button