وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند ڕێنماییەکی بۆ خەرجییەکانی ساڵی 2020 بڵاو کردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێنمایی ژمارە 14 ی خۆیدا کە تایبەتە بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت بۆ دابەزینی نزیک لە 50٪ی پێشینەی مانگانە بۆ دامودەزگاکان و وەزارەتەکان ، چەند بڕگەیەکی بڕیارەکانی ئاشکرا دەکات .
بڕیاردراوە بە خەرجکردنی 80%ی پێشینەی مانگانەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، لیوای نەوت و گاز 65%ی پێشینەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت .
.
هەروەها تەیدا هاتووە، بە خەرجکردنی 75%ی پێشینەی مانگانە بۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی وەکو پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، کارەبا، ڕێگاوبان، تەندروستی و شارەوانییەکان.
لە بەشێکی تری بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، بەشێک لە دەسەڵاتەکان لە حاڵی زیادکردن و دەستکاریکردنی پێشینەکان ئەوە دەسەڵات لای وەزارەتی داراییە هیج و کەس و لایەنێک بۆی نییە تانە لەو دەسەڵاتە بدات .
.
لە کۆتاییدا بڕیاردراوە، بودجەی وەبەرهێنان و پرۆژەی وەزارەتەکان ڕابگیرێت هەروەها بڕیاری ڕاگرتنی هەموو خەرجییەکی راستەوخۆی وەزارتەکان دراوە لەسەر داهاتی خۆیان.