بزانە لە ماوەی 24 کاتژمێر لە عێراقدا چەند کەس بە کۆرۆنا مردوون و چەند کەسی دیکە تووش بوون

 

لە تازەترین ڕاگەیاندراوی خۆیدا کە تایبەتە بە ئاماری کۆرۆنا لە  24 کاتژمێری ڕابردوودا ، وەزارەتی تەندروستی ژینگەی عێراق ئاشکرای دەکات ، 90 کەسی دیکە بەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە .

 

هاوکات ئاماری تووشبووان ئاشکرا دەکات ، کە هەر لەو ماوەدا 2 هەزار و 310 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە .

 

2 هەزار و 36 کەس چاک بوونەتەوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتۆتە 92هەزار و 530 کەس .

 

کۆی گشتی چاک بوونەوەکانیش گەیشتۆتە 60 هەزار و 528 کەس و 3 هەزار و 781 کەسیش گیانیان لە دەست داوە .

Back to top button