خواكوڕك بۆیەكەمجار تەواوی ئیدارەی ترەمپ بڵاودەكاتەوە
خواكوڕك
لەدوای دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ وەك كاندیدی كۆماریەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا, تا ئێستا زۆرترین چاوی میدیای لەسەر كابینەی داهاتووی ترەمپ بوو, دواجار ئەمڕۆ میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاند كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی چوار ساڵی داھاتووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ، تەواوی ھەموو ئەو پۆستانەی ئاشكراكردووە كە جومگە سەرەكییەكانی دەوڵەت پێكدەھێنێت دەتوانین ترەمپ بە پیاوە سپی پیستە بازرگانە مەزنەكە بناسێنین كە ھیچ ئەزموونێكی سیاسی نیە.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ووە كە هەریەكە لە:
(Mike Pence)
مایك پێنس جێگری سەرۆك ئەمریكا ئەو كەسێكی بەھێزی سیاسی و نزیك لە ترەمپە كە دوانزە ساڵ ئەزموونی پەرلەمانی ھەیە لە ٢٠١٢ نوێنەری ئیندیانا بووە كەسێكی محافزكاری بە ھێزە لە ناو كۆمارییەكان ..
(Rex Tillerson)
رێكس تێلەرسون وەزیری دەرەوە ھیچ ئەزموونێكی دیپلۆماسیی سیاسی و نێودەولەتی نیە ، تەمەنی ٦٦ ساڵە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئیكسون موبیلە, تۆڕێكی فراوانی پەیوەندی نیودەوڵەتی بازرگانی ھەیە, یەكێكە لە دیارترین و سەركەتوترین كەسایەتیەكانی دونیای بەرھەمھێنان و بازرگانی وزە و نەوت .
(Jeff Sessions)
جێف سیشینس كاندیدی وەزارەتی دادە، سیناتۆری ولایەتی ئەڵابامەیە لە دایكبووی ساڵی ١٩٤٦ ە ، خاوەنی پڕۆژەی سنوورداركردنی كوچبەرانە ، بەتوندڕەوی و نیشتیمان پەروەری بە ناوبانگە ، زۆر رەخنەی ئاراستەكراوە بە ھۆی بیرو تێزەكانی سەبارەت بە مافی نیشتمان پەروەرێتی ولایەنگیری بۆ وڵاتەكەی ..
(James Mattis)
جەمیس ماتێز كاندیدی وەزارەتی بەرگری ، جەنەڕاڵێكی بەھێز و خاوەن ئەزموون بە توڕەیی و توندی لە بڕیارو ئەرك بەناوبانگە ، لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٩ یە, ساڵانی ٢٠١٠- ٢٠١٣ بە “سەكی ھار” ناوبانگی دەركردوە ، ئەزموونێكی بەھێز و دوور ودرێژی ھەیە لە سەرپەرشتی كردن و دروستكردنی بڕیاری ستراتیژی و سەربازی .
(John Kelly)
جۆن كیلڵی كاندید بۆ وەزارەتی ناوخۆ ئەو فەرماندەی ناوچەكانی باشور بووە ، جەنەراڵێكی خانەنشین كراوی ھێزە دەریاییەكانی ئەمریكا بووە ، ئەزموونێكی زۆری چاودێری و بەدواداچوونی ھەواڵگری ھەیە ، لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٠ ە, باوكی سەربازێكی شەھیدی جەنگی ئەفغانستانە و لە گروپەكانی جەنگاوەرانی دێرین خوشەویستە و پێگەیەكی تایبەتی ھەیە .
(Ben Carson)
بێن كارسون كاندید بۆ پۆستی وەزارەتی نیشتەجێبوون و ئاوەدانكردنەوە ، دكتۆرێكی پسپۆرە لە خانەكانی مێشك، لە كەمپەینەكانی ترەمپ بەرپرسی شانەی دەرووناسی پارتایەتی بووە، بیروبۆچونەكانی لای موحافزكارانی ئەمریكا زۆر كاریگەرە ، دژی بیروكەی بیمەی كۆمەلایەتی بێ بەرامبەر بووە بۆ ئەمریكییەكان, بە كەسێكی بەھێز لە دونیابینی و نوێگەریی لە سیستەمەكان ناوزەد دەكرێت .
(Betsy DeVos )
بێتسی دێ ڤۆس كاندید بۆ پۆستی وەزارەتی پەروەردە ، ئەو پشتگیریكارێكی سەرسەخستی پێشخستن و پەرەپێدانی سیستەمی پەروەردەیە, لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٨ ە, ھاوژینەكەی كوڕی گەورە ملیاردێری ئەمریكی “ڕیچارد دیواس “ە خانەوادەكەی گەورە سپونسەرێكی دارایی پارتی كۆمارییەكانە و پێگە و ناوبانگییەكی بەھێزیان ھەیە لە ویلایەتی متشیگن .
(Wilbur Ross)
ڤێڵبەر رۆس, بانك دار و سەرمایەگوزاری بەناوبانگ كاندیدی وەزارەتی داراییە ، سەرمایەكی زۆری دروستكردوە لە كڕینی ئەو كۆمپانیایانەی توشی شكست وداڕمان دەبێت ، شارەزاییەكی بێ ھاوتای ئابوورییە و چەند دەییەك دەبێت كونتڕۆلی پیشەسازیێەكانی ئاسن و مس و فافۆنی كردوە و ھاوبەشێكی زۆری بازرگانی لە ئاسیا و ئەفریقیا و روسیا ھەیە ، ئەو لەو باوەڕەدایە كە ئەمەریكا پێویستی بە پلانێكی ئابووری و سەرمایەدارانەی رادیكاڵ ھەیە، لە كەمپەینەكانی سەرۆكایەتی دا ھاوەڵی بەشێكی زۆری چالاكیەكانی بوو… ا
(Steven Mnuchin)
ستیڤ میونچن كاندید بۆ پۆستی وەزیری دارایی بە یەكێك لە گەنجترین ئەندامانی تیمی ترەمپ بۆ دیاڕیكردنی ستراتیژییەتی كاری سەرۆكایەتی ھەژمار دەكردرێت ، لە ناو خانەوادەیەكە كە پێگەیەكی دیاریان لە كۆمپانیای گۆڵدنەن ساكس ھەیە ، لە دایكبووی ساڵی ١٩٦٤ ە, خاوەن سەرمایەگوزارییەكی مەزنە لە بازاڕی بۆرسە و مامەلەكارییەكانی چەكە بازرگانی و داراییەكان ، ھاوكات سەرمایەگوزاری كردوە لە چەند فیلمێكی ھۆلیوود ..
(Andy Puzder)
ئەندی پۆزدەر كاندیدی وەزارەتی كارە، پسپۆری بواری سەرچاوەی مرۆیی و بەرێوەبردنی كۆمپانیای گەشتیارییەكانە و ساڵانێكە لەم بوارەدا كارگوزارێكی بێھاوتایە، لە دایكبووی سالی ١٩٥٠ە, بەرگریكارێكی سەرسەختی سیستەمی سەرمایەداری ئەمریكایە.
(Elaine Chao)
ئیلن چاو كاندیدی پۆستی وەزارەتی گەیاندن و گواستنەوەیە، سیاسەتمەدارێكی بە نەژاد تایوانیە و خاوەن دونیابینی و بیروڕای تایبەت بە خۆیەتی سەبارەت بە پرسەكانی ستراتیژی دەریای پاسیفیك (زەریای ھێمن ) لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٣ ە, لە كابینەی جۆرج بوش وەزیری كار بووە ، ھاوكات لە ئەنجومەنی سینات سەرۆكی فراكسێۆنی كۆمارییەكانە .
(Tom Price)
تۆم پرایس كاندید بۆ وزارەتی تەندروستی خاوەن ئەزموون و پسپۆڕێكی لێھاتووی نەخۆشیەكانی ئێسكە سالانێكی زۆر دكتۆری پسپۆر بووە, نوێنەری كۆمارییەكان بووە لە جۆرجیا ، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانە، ئەزموونێكی زۆری ھەیە لە بواری ئیدارەی قەیرانی تەندروستی و نەخشەسازی دارایی وبودجە.
(Nikki Haley)
نیكی ھێڵی بە بەژاد ھیندیە ، كاندید بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەلگرتووەكان ، پاشخانێكی زۆری بواری یاسای نێودەوڵەتی و قەیرانی كۆچ و پەنابەران ھەیە، لە دایكبووی ساڵی ١٩٧٢ ە لە ئیستادا پارێزگاری شاری ئیلینۆیە دایك و باوكی خەڵكی ھەرێمی پونجابن سەدەی رابردوو بو ئەمریكا كۆچیان كردووە.
(Reince Priebus)
رەیبس پریبۆس به نەژاد یونانیە پۆستی ڕاوێژكار لە كوشكی سپی پێدەدرێت ، لە دایكبووی ساڵی ١٩٧٢ ە پارێزەر و بەرگریكار و بانگخوازێكی كریستیانە ئۆرتدوكسەكانی ئەمریكایە ، پێش ھاتنی ترەمپ بۆ كوشكی سپی ئەركی دارشتنی تیمی كابینەو سەرۆكایەتی لە ئەستۆ بووە، ئیستاش سەرۆكی كۆمیتەی كۆماریخوازانە.
(Mike Pompeo)
مایك پۆمپیو چالاكوانێكی دیاری سیاسی ئەمریكایە دژی داخستنی گرتوخانەی گوانتانامۆ بووە، لە دایكبووی ساڵی ١٩٦٣ ە ئەندامی كۆمیتەی گرووپی پاراستنی مافی خاوەندارێتی چەكە، نوێنەری شاری كانساز بووە ، سەركردەیەكی دیاری “پارتی چای” ە سەرۆكی بزوتنەوەی رەش بووە، بە لێدوانە دیاروسەرنج ئامێزەكانی ناوبانگێكی گەورەی ھەیە.
(Mike Flynn)
مایك فلن كاندید بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی دۆناڵد ترەمپ، لە دایكبوونی ساڵی ١٩٥٨ ە فەرماندەی ھێزی زەمینی بووە و جەنەڕاڵێكی دیاری جەنگەكانی ئەمەریكا بووە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوو، ئەو پێ وایە ئیسلام شێرپەنجەیە و ئیسلامیەكانی ئەم سەردەمە سیاسەتی ئایدۆلۆژی و داگیركاری دەكەن نەك رۆحانیەت و خوداپەرەستی و بڵاوبوونەوەی ئاشتیانەی ئاینەكەیان.
(Scott Pruitt)
سكۆت پڕۆیت كاندیدی سەرۆكی كۆمیتەی پاراستنی ژینگەیە، لە دایكبووی ساڵی ١٩٦٤ ە لە شاری ئۆكلاھۆما خاوەنی پرۆژەی ژینگەیی سەركەوتووە بۆ بەدەستھێنانی وزەی پاك بوونەوە
(Clean Power park)
دژایەتیەكی توندی باراك ئۆباما بووە، ئەو جگە لەوەی كە چالاكی بواری “وزەی ژینگەیە ” بەڵام ھاوڕای ترەمپە كە ھۆكاری پیسبوونی ژینگە تەنھا شارەگەورەكان و كۆمپانیاكان نیە.