خواكوڕك پوخته‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌خاته روو
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبووه‌وه‌و دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته روو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند خۆشحاڵم له چوارچێوه‌ی سه‌ردانیان بۆ عێراق، ئه‌م ئێواره پێشوازیمان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد، به‌خێر بێن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خی زۆره‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان ده‌ڕوانین. ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دراوسێیه‌كی گرنگه. هه‌رێمی كوردستان هیچ كات هاوكاری ئێران له رۆژگاره سه‌خته‌كان له یاد ناكات. ئێران هه‌میشه وه‌ك دۆست و دراوسێ له هه‌موو قۆناغه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه. ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دراوسێیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پێویستییه‌كی له پێش و زۆر گرنگه.
هه‌رێمی كوردستان وێڕای په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینی و مێژوویی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری جمووجۆڵێكی فراوانی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌یه، فراوانكردنی هاوكاری و هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له‌و بوارانه‌دا كه پێویست و جێی بایه‌خی هه‌ردوولان و خواستێكی به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌میشه كارمان له‌سه‌ر كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیر په‌یوه‌ندییه‌كان و دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و پێگه و رۆڵی گرنگی ئێرانمان له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكرد، داكۆكیمان له پێویستی سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ر ئاشتیانه‌ی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
باسمان له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی كرد، به تایبه‌ت له بواری ئابووریدا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هاتووچۆی ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه و ئه‌زموونی ئێران له‌و باره‌یه‌وه و چه‌ند پرسێكی دیكه كه جێی بایه‌خی هه‌ردوولامان بوون تاوتوێكرد.
ده‌مه‌وێت سووپاسی به‌ڕێزان باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا و سه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی بكه‌م، كه رۆڵێكی به‌رده‌وام و به‌رچاویان هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولادا.
دووباره جه‌نابی وه‌زیر به‌خێربێیت بۆ هه‌رێمی كوردستان.