به‌ بڕیارێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رجه‌م زه‌ویه‌كارته‌كان تاپۆ ده‌كرێن، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگێك تاپۆی 6 هه‌زار زه‌وی ده‌درێته‌ خاوه‌نه‌كانیان

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راسپارده‌یه‌كی ده‌ركرد له‌ باره‌ی تاپۆكردنی زه‌وی كارت له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لێژنه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر پێكهێندرا، بڕیاره‌ 6 هه‌زار زه‌وی كارت تاپۆ ده‌كرێت سه‌رجه‌م رێككاره‌كان له‌ ماوه‌ی مانگێك ده‌گیرێنه‌ به‌ر و كاره‌كان رای ده‌كرێن.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی داهاتوو مامه‌له‌ی 6 هه‌زار زه‌وی كارت ته‌واو ده‌بێت و تاپۆی زەوییەكان دەدرێتەوە خاوەنەكانیان و راشیگه‌یاند كه‌ ئەوان لە پرۆسەكە بەردەوام دەبن بە ئامانجی ئەوەی سەرجەم زەوییە كارتەكان تاپۆ بكرێن.

 

لە سنووری شارەوانی ھەولێر نزیكەی 125 ھەزار پارچە زەوی كارت هه‌یه، بەشی زۆریان وەك قەرەبوو بەو ھاووڵاتیانە دراونەتەوە، كە زەویەكانیان بەر ماستەرپلانەكانی حكومەت كەوتوون. بڕیاریشه‌ ھەموویان تاپۆ بكرێن.

 

Back to top button