فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌سته‌له‌ك له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی نه‌ماوه‌و به‌و زووانه‌ كۆده‌بینه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ ڕێوه‌چوو له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت، كێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە پێویستە یەكلایی بكرێنەوە، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، بەستەڵەكی نێوان پارتی و یەكێتی نەماوە.


فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی به‌ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی رایگەیاند، ” لە دوای كۆنگرەی یەكێتی ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراو له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هاتنە ئاراوە پێویستە یەكلایی بكرێنەوە هه‌رچه‌ند بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە”.

 

راشیگه‌یاند، یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆدەبنەوە و تاوتوێی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان دەکەن.هه‌روه‌ها لەگەڵ هەمو لایەنەكان بناغەیەكی پتەوی بۆ پەیوەندییەكانیان دروستكردوە و هەنگاوی باشی بڕیوە، بەراورد بە پێشوتر بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە وه‌  سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێی خۆشه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كۆببێته‌وه‌

Back to top button