ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق لێكۆلینه‌وه له كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ده‌كات
دوای تێپه‌ڕینی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر كوژرانی هه‌ریه‌كه له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق دوپاتیده‌كاته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس به‌رده‌وامن، ده‌ڵێت، وه‌كو تاوانی كوشتن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا كراوه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق ده‌ڵێت، له یه‌كه‌م ساتی روداوی كوشتنی موهه‌ندیس و سوله‌یمانی رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیانپێكردووه، دادی عیراقیش وه‌كو تاوانی كوشتن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا كردووه، كه له‌سه‌ر خاكی عیراق روویداوه و به‌شێك له قوربانییه‌كانیش عیراقیین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، رێكاره‌كان به‌پێی بنه‌ماكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كارپێكراو له یاسای كاری دادگاكانی عیراق گیراونه‌ته به‌ر، له شوێنی روداوه‌كه كۆڵراوه‌ته‌وه، وته‌ی به‌شێك له داواكارانی مافی كه‌سی و نوێنه‌ری یاسایی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عیراق وه‌رگیراوه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاشكراشیكردووه، قسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه له‌باره‌ی هه‌ندێك ورده‌كاریی دیكه‌ی تایبه‌ت به روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ساتی روداوه‌كه‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی عیراق به‌رده‌وامه.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق له‌كاتێكدایه، پێشتر دیپلۆماتكارێكی ئێران ئاشكرایكردبوو، تاران زانیاریی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو به‌رپرسی باڵای عیراق ده‌ستیان له كوشتنی قاسم سوله‌یمانیدا هه‌یه و چاوه‌ڕێی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ن بۆ تاران، تا ئه‌و پرسه‌ی له‌گه‌ڵدا تاوتوێ بكه‌ن.