په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتی چه‌ند وه‌زیرێكی كردووه بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه له باره‌ی دۆخه بۆ په‌رله‌مانتاران و خه‌لكی كوردستان بده‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، هەریەك لە وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ئامادەبن، چاوەرێش دەکرێت لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکەی پەرلەمان ئه‌نجام بدرێت و چەند لیژنەیەکیش بۆ ئەم مەبەستە راپۆرتیان داوەتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
هه‌وره‌ها سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاندووه، دوو راپۆرت لە بارەی دۆخی ناوچە سنووریەکانى هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداره‌ی هەرێمی کوردستان ئامادە کراون. پەرلەمان دەیەوێت لە بارەی هەردوو راپۆرتەکە بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کۆببێتەوە، پیشبینیش دەکرێت کۆتايی ئەم هەفتەیە پەرلەمانى كوردستان به بەشداری چەند وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕيار لەسەر ئەم دوو راپۆرتە بدات.