پارتی گۆڕانكاری له پۆستی به‌رپرسی لقی 8 و 10 ده‌كات
له درێژه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامی داون له ماوه‌ی رابردوو ئه‌مڕۆ بڕیاریدا به گۆڕانكاری له هه‌ردوو لقی 10ـی پارتی و هاوكات پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دۆهۆك كه پێشتر به‌رپرسی لقی 8ـی پارتی بوو.
به پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی لقی 10 گواستراوه‌ته‌وه بۆ لقی 8ـی زاخۆ هه‌روه‌ها عه‌بدولواحید رواندزی وه‌ك به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دیاری كراوه
جێی باسه بڕیاره پارتی له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت