سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق له كۆشكی سه‌لام كۆبوونه‌وه چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌ی عێراق به تایبه‌ت پرسه دارایه‌كان و په‌تای كۆرۆنا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێكرا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه كه “پێویستە بە کردەوە کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێن”.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، له راگه‌یێندراوێكدا ئاكامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته روو رایگه‌یاند كه لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و جەختکرایەوە لە پێویستی کارکردن بۆئەوەی بە کردەوە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا یەکلایی بکرێنەوە، بڕوابوون بە مافی هاووڵاتیبوون بەبێ جیاکاری و بەپێی دەستوور، هەروەها بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنی نیشتمانی بەرپرسانە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستیی هەوڵ و کارکردنی جیددی کراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، پەلەکردن لە هەموارکردنی یاساکان بەمەبەستی گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە و بێگەرد، کە ئیرادەی جەماوەری و دیموکراسی بەرجەستە بکات.
سێ سەرۆکایەتییەکە پشتیوانیی تەواوی خۆیان دەربڕی بۆ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە لە کەرتی کارەبا و گەیشتن بە هۆکاری خراپی ئەو کەرتە و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەی کەمتەرخەم بوون، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستیی کارکردن کراوە بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوبەشی نیشتمانی و هاوسەنگیی نیشتمانی بەپێی دەستوور.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مستەفا کازمی بەرنامەی سەردانەکەی بۆ سعودیە و ئێران خستەڕوو، جەختی کردەوە لە گرنگی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە دراوسێیە و بەهێزکردنی بۆ هاوکاریی بنیادنەرانە لە سەرجەم بوارەکاندا.