سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه په‌ره پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران تاوتوێكرا.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی. هەروەها جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی کردنی هەردوولا کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، “لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. هەردوولا هاوبۆچوون بوون لە سەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی ھەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە”.