خواردنی گۆشت بەم شێوەیە مەترسیدارە

برژاندنی گۆشت لە گەرمیەكی زۆردا مادەی شەكرو ئامینیۆ ئەسیدی گۆشت دەگۆڕێت بۆ مادەیەكی شێرپەنجەیی.

گۆشتێك كە زۆر بكوڵێت یان ببرژێت ئەوا تایبەتمەندێتی شێرپەنجەیی پەیدا دەكات، بۆیە مرۆڤ دەبێت زۆر ئاگاداری خۆی بێت و تاكو دەتوانێت پەنا نەباتە بەر خواردنی زۆری گۆشت.

ئەو ڕەشبوونەوەی كە بەهۆی زۆر برژاندنیەوە لەسەر ڕوی گۆشتی سور دروست دەبێت، ترسی توشبوون بە گرێی ڕیخۆڵەكان دوو هێندە دەكات.

سوركردنەوەو برژاندن لە فڕن یان شەوایی گۆشت، بە تەواوی ترسناكە، چونكە لە كاتی زۆربوونی گەرمی و دروستبوونی ڕەشی لەسەر گۆشت دەبێتە هۆی نەمانی مادەی شەكر و ئامینۆی ئەسیدی گۆشت و دەیانگۆرێت بۆ شێرپەنجە.

Back to top button