وەزارەتی دەرەوەی سعودیە: بەهۆی نەخۆشکەوتنی شای سعودیە سەردانەکەی کازمی دواخرا
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعوودیه بكات و چه‌ندان ڕێككه‌وتننامه‌ی گرنگی ئابووری له‌وێ واژوو بكات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا سه‌ردانه‌كه ببێته سه‌ره‌تای پێوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام سعوودیه سه‌ردانی مسته‌فا كازمی دواخست.
لە تویتێکدا وەزیری دەرەوەی سعودیە، فەیسەڵ بن فەرحان ئاماژەی بەوە کرد، “ڕیاز ڕێز لە سەردانەکەی مستەفا کازمی دەگرێت، چونکە دوای ئەوەی بووە بە سەرۆکوەزیران، یەکەم سەردانی بۆ سعودیە ئەنجام دەدات”.
فەیسەڵ بن فەرحان جەختی لەوەش کردەوە کە بەرپرسانی وڵاتەکەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی سەردانەکەی مستەفا کازمی دوابخرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی “شا سەلمان گەیەنراوەتە نەخۆشخانە”.
ئەمڕۆ دووشەممە، شا سەلمان بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، گەیەنرایە نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵی تایبەت لە ڕیازی پایتەختی سعودیە.