بەردی بناغەی شاری پیشەسازی خۆراک لە دهۆک دانرا
ئەمڕۆ لەلایەن هەریەکە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیەوە بەردی بناغەی شاری پێشەسازی خۆراک لە قەزای سیمیلی سەر بە دهۆک دانرا.
بەپێی زانیارییەکان پرۆژەکە لە سەر رێگای نزیک سنوری ئیبراهیم خەلیلە و لەسەر روبەری 1423 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.
پرۆژەکە بریتیە لە ژمارەیەکی زۆری کارگە و کۆگای خۆراک و بە هاوبەشی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت دروست دەکرێت.
بەپێی دیزانی پرۆژەکە 275 کۆمپانیای جۆراوجۆری خۆراک و 229 کۆگای تێدا دەبێت و سودی بۆ جوتیاران دەبێت لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان.
پرۆژەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە قۆناغی یەکەمدا 70 ملیار و 128 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە .