مەسرور بارزانی: ده‌مانه‌وێت ئابوورى كوردستان به‌هێزتر به‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك له شاری دهۆك دانرا.
له گوتارێكدا مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له دهۆك ڕای گەیاند، لەم چەند ڕۆژەدا سێ پڕۆژەی ستراتیژیمان دەست پێکردووە و لە پڕۆژەکاندا جیاوازی لە نێوان ناوچەکانی کوردستان ناکەین.
سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه، ده‌مانه‌وێت ئابوورى كوردستان به‌هێزتر به‌كه‌ین، بۆیه هەوڵ دەدەین بە تەنیا پشت بە یەك سەرچاوەی داهات نەبەستین.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیاری گرنگ دراون بۆ هه‌ندێك به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش لە نێوان حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت تا چاو و ڕزقی خه‌ڵك له ده‌ستی خۆیدا ده‌بێت و چاوی له دامەزراندنی حكوومه‌ت نه‌بێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە لەوەی به‌رهه‌م و خێری ئه‌و ناوچه‌یه بۆ هه‌موو كوردستانه.