پرۆژەیەکی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێردەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

لە سەر فەرمانی ڕاستەوخۆ و لە ژێر چاوەدێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بە(هێڵی 132 كەی ڤی)  داندرا

 

لەو رێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەڕێوە چوو، بەڵێنی ئەوە درا لە ماوەی 60 رۆژ پرۆژەکە کۆتایی پێبێت و بگاتە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کە رۆڵی دەبێت لە ئیشپێكردنی وێستگەی 132كەی ڤی كەسنەزان و كەمكردنەوەی لۆد و رێكخستنی كارەبا لە تەواوی ناوچەی كەسنەزان و بەشێكی رۆژهەڵاتی هەولێرهەیە

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت ھەفتەی رابردوو 14/7/2020، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات خرایەگەڕ. پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای پۆسكۆ و KNOCی كۆریای باشوور و بە سەرپەرشتی وەزارەتی كارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 564 ملیۆن دۆلاری جێبەجێكراوە. بە گوتەی وەزیری كارەبا پڕۆژەكە بە رێژەی 10%ی كارەبای ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات و هەوڵیش دەدرێت ، کێشەی کارەبا بە یەکجاری بنەبڕ بکرێت ..

Back to top button