ئێران:سعودیە وەڵاممان ناداتەوە

 

ئێران خوازیارە كێشەكانی بە گفتوگۆ چارەسەر بكات لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بە گشتی و سعودیە بە تایبەتی بەڵام تا ئێستا سعودیە وەڵامی ئێران ناداتەوە

 

عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە ئێران خوازیارە كێشەكانی بە گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە چارەسەر بكات و چەندین جار ئەوەشی بە فەڕمی ڕاگەیاندووە

 

تایبەت بە ھەڵوێستی سعودیە موسەوی ڕایگەیاند تا ئێستا سعودیە وەڵامی نیەو ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی سعودیەكانەو چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەكەین

Back to top button