ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕای جیاوازی هەیە لەسەر دروستکردنی پێکوتەی کۆرۆنا
لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بێهیوایی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە درووستکردنی پێکوتەی کۆرۆنا .
لە راگەیاندراوەکەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیدا هاتووە تا سەرەتای هاوینی ساڵی 2021 هیچ هیوایەک بەدی ناکرێت بەوەی بتواندرێت ( ڤاکسین ) پێکوتەی دژە کۆرۆنا بەرهەم بهێندرێت بە شێوەیەک کە تووشبووان دڵنیا کاتەوە لە چاک بوونەوەیان .
بە پێی دوایین ئامارەکانیش کە زانکۆی ( جانز هاپکینز ) بڵاوی کردۆتەوە تا ئێستا زیاتر لە 14 ملیۆن و 500 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، 606 هەزار کەس بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.