بزانە چەند کەسی دیکە لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی  عیراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە ماوەی 24 کاتژمیری ڕابردوو هەتا ئیستا 2 هەزار و 163 کەس تووشی کۆرۆنا بوون .

 

2 هەزار و 308 کەسیش چاک بوونەتەوەو 88 کەسیش گیانیان لە دەست داوە .

 

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە  بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگای نەجەف لە پلەی دووەمدایە كە 177 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 4 كەسیش لە پارێزگاكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی  عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 94693 كەس و لەو ژمارەیەش 3869 كەس گیانیانلەدەستداوە و 62836 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 27988 كەسن كە 431 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

Back to top button