ئاکسفۆرد سەرکەوتنی پێکوتەی کۆرۆنای ڕاگەیاند

 

توێژەو لێکۆڵەڕانی پزیشکی ئاکسفۆرد ، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە لە درووستکردنی ( ڤاکسین ) پێکوتەی دژە کۆرۆنا ، بە جۆرێک کە لە هەموو نەخۆشەکاندا کاردانەوەی خێرای هەبووە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش .

 

لەمبارەوە ئاژانسی ئاسۆشیتێد پریس دەنووسێت لێدانی ئەو پێکوتەیەی زانکۆی ئاکسفۆڕد لە دوومانگ لە مەوبەرەوە لە سەر خۆبەخشەکان تاقی کراوەتەوە بە مەبەستی ئەوەی بزانن ئەو پێکوتەیە تاچەند دەتوانێت بەرگری لەش بەرێتە سەرێ .

 

پزیشکانی ئاکسفۆڕد لە گۆڤاری پزیشکی زانستی ( لێنست ) ئاشکرایان کردووە ئەو ڤاکسینەیان لە سەر 100 کەس تاقی کردۆتەوە کە تەمەنیان لە نێوانی 18 تا 55 ساڵیدا بووە .

 

هەر لەمبارەوە دکتۆر ئادریان ئیل ، بەرێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی جنێر لە زانکۆی ئاکسفۆرد گوتویەتی : لە هەموو تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتنمان بە دەست هێناوە ، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە پێکوتەکە توانییەتی لە هەردووک لای لەشی مرۆڤ کاردانەوەی ئەرێنی هەبێت و سییەکان بپارێزێت

Back to top button