زەنگەنە : هیچ وڵاتێک ئامادەنییە گرێبەستی نەوتی لە گەڵ ئێران واژوو بکات
وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند لە ئێستادا هیچ وڵاتێکی ئامادە نییە گرێبەست و ڕێککەوتنی نەوتی و بازرگانیمان لە گەڵ واژوو بکات .
بیژەن نامدار زەنگەنە لە بارەی داهاتووی کێڵگە گازییەکانی فەرزاد لە گەڵ هیندستان گوتی : هەموو گرێبەستەکان ناوخۆیین و هیندستان هیچ ڕێککەوتنێکی لە گەڵ ئێران واژوو نەکردووە .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ( ئیلنا) ی ئێرانی ئاشکرای دەکات ئێران داوای یاسایی لە سەر چین تۆمار دەکات چونکە کۆمپانیای ( سی ئێن پی سی ) پاشگەز بۆتەوە لە گرێبەستەکانیان لە کێڵگەی گازی ئازادەگان .