فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق دژی بڕیارێكی لاهور جه‌نگی ده‌وه‌ستنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی لاهور جه‌نگی و به بێ ئاماده‌بوونی بافیل تاله‌بانی و قوباد تاله‌بانی و شاناز ئیبراهیم و شالاو كۆسره‌ت كۆبووه و له كۆبوونه‌وه‌كه داوی ئه‌وه‌ی كاره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوو خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ كاره‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان به سه‌ركه‌وتووی وه‌سفكرد به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیاری لاهور جه‌نگی داوای هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كه‌یان كرا، له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نووسه‌رێك ده‌نوسێت یه‌كێتی له دوو پاره‌چه‌ییه‌وه بۆ ده‌یان پارچه.
ئه‌حمه‌د ره‌شید نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی به سه‌ردانی كردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی له به‌غدا بۆ لای سه‌رۆكی په‌رله‌مان فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی به لاهور جه‌نگیان گوت كه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نابین كه نه ستراتیژ و نه هیچ ئامانجێكی له پشته، جگه‌ی له ئامانجی كه‌سی.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌شنوسێت ئاماده‌نه‌بوونی بافیل تاله‌بانی و قوباد تاله‌بانی و شاناز ئیبراهیم و كوڕه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه ئیدی جارێكی دیكه تۆپه‌كه‌ی لاهور غلۆربویه‌وه و له بری یه‌كده‌نگی یه‌كێتی. یه‌كێتی ئه‌گه‌ر جاران دووباڵ و سێ باڵ بێت ئێستا ده‌باڵه.
ئه‌و نووسه‌ره به پشت به‌ستن به چه‌ند جوله‌یه‌كی سیاسی رایدە‌گه‌یێنێت پێشبینی تێك چوونی دۆخی یه‌كێتی ده‌كه‌م چونكه ناكرێت له نێو یه‌كێتیدا حساب بۆ كۆسره‌ت ره‌سول و كوره‌كانی و حساب بۆ بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی و بنه‌ماله‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ته‌نانه‌ت به‌رهه‌م صالحیش نه‌كرێت و بڕیارێكی ئاوا بدات، بۆیه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێنه ئه‌ستیره‌ی لاهور ئاوابوو.