سوپا سالار پێشمه‌رگه‌: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنێكی باش

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی دژ به‌ داعش شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ ئاسای كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچه‌ كوردستانیانه‌ كۆبوونه‌وه‌، هه‌ردوولا گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش.
جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ لێكتێگه‌یشتنی باش له‌ نێوانیان هه‌یه‌ و لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتنە گفتوگۆ لە نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی رێکەوتنێکی کۆنکرێتیش ئەنجامبدەن، چەند خاڵێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق تاوتوێ دەکرێن.
لایخۆشیه‌وه‌ تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ : گفتوگۆکان بۆ پرکردنەوەی بۆشایی ئەمنی له‌و ناوچانه‌ بە ھاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەکو لایەنی سێیەم لە گفتوگۆکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق رۆڵی چاودێر دەبینن، وه‌ك کۆلۆنێل مایلز کەینگز، گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، ئەوان دەیانەوێت بە ھەر شێوەیەك بێت بۆشایی ئەمنی لە عێراق نەمێنێت، بۆیە پشتگیری ئەوە دەکەن بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە بە ھاوبەشی پڕ بكرێته‌وه‌.

Back to top button