كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆلتن كه‌ دژ به‌ تره‌مپ نووسیویه‌تی وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی كوردی

 

دوای ئه‌وه‌ی جۆن بۆلتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا له‌ كتێبێكدا چه‌ند زانیاریه‌كانی له‌ باره‌ی تره‌مپ له‌ دوتوێی كتێبێكدا به‌ ناوی ئه‌و ژووره‌ی تێیدار روویدا بڵا كرده‌وه‌ كتێبه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌مریكا مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و رێگری له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كرا به‌ڵام دواجار بۆلتن بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌شێكی كتێبه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌كورد و هه‌ڵوێستی كورد له‌ باره‌ی كورد به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژ ئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ كتێبه‌كه‌ وه‌ر گێیردراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زمانی كوردی و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.

د. دارەوان حامید وه‌رگێڕی كتێبه‌كه‌ی بۆلتن له‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌ بۆ كوردی رایگه‌یاندووه‌ لە رێگەی سارا تێنسلی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی جۆن بۆڵتنەوە، بۆڵتنی لە وەرگێڕانی کتێبەکە ئاگادارکردووەتەوە و “ئەویش رەزامەندی دەربڕیوە”.

وه‌رگێری كتیووه‌كه‌ی بۆلتن له‌ باره‌ی نێوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ کتێبەکەی راوێژکاری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا زۆر بابەتی گرنگی لەبارەی کوردەوە تێدایە، هەندێک نهێنی لە کتێبەکەدا هەیە کە رەنگە بۆ خوێنەرانی کورد نوێ بن. “بۆ یەکەمجارە نووسەرێکی ئەمریکی لە کتێبێکدا بەو قووڵییەوە باس لە هێزە کوردییەکان و بەتایبەت رۆژئاوای کوردستان بکات”.

کتێبەکە لە چاپخانەی کارۆ لە سلێمانی چاپدەکرێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە بە تیراژی دوو هەزار دانە دەخرێتە بازاڕەوە، نرخەکەیشی 10 هەزار دینارە.

ئەو وەرگێڕە ناوی کتێبەکەی وەک “ژووری رووداوەکان، یادەوەرییەکان لە کۆشکی سپییەوە” وەرگێڕاوە. کتێبەکە بە وەرگێڕانی کوردی 586 لاپەڕەیە. 15 بەش لەخۆ دەگرێت. دارەوان دەڵێت، “تەنیا لە 20 رۆژدا توانیویەتی کتێبەکە لە ئینگلیزییەوە وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی”.

د. دارەوان حامید لە پێشەکیی کتێبەکە نووسیویەتی، وەرگێڕانی ئەم کتێبەم وەکو ئەمانەتێکی مێژوویی و ئەخلاقی گرتووەتە ئەستۆ، کە هەڵوێست و سیمای راستەقینەی دەوڵەتان ئاشکرا دەکات. “لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان ئامادەن پشت لە کورد و کوردستان و گەلانی چەوساوە بکەن”.

Back to top button