بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی عێراق دەستی بەکارکردەوه، به هۆی ده‌وام نه‌كردنیان 1000 پاسپۆرتی سلێمانیه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت له هرته‌ێم راوه‌ستا بوو، له ئێستادا هه‌یولێك هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مامه‌له‌كانی پاسپۆرت له چوارچێوه‌ی رێنمای ته‌ندروستی.
عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی له باره‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی مامه‌له‌ی پاسپۆرت له هه‌رێمی كوردستان و عێراق رایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی رابردوو بەهۆی دەوامنەکردنی پاسپۆرتی بەغداوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار مامەڵەی هاونیشتمانییانی پارێزگای سلێمانی لە بەغدا راوەستاوە و وەڵامیان نەگەڕاوەتەوە، بەڵام لەمڕۆوە پاسپۆرتی بەغداش دەستیان بەکارکردووەتەوە.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كردۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ر چی پێشوتر ئێمه مامه‌له‌ی پاسپۆرتی ئه‌و خه‌لكانه‌مان رای ده‌كرد كه بۆ نه‌خۆشی پێویستیان به پاسپۆرت هه‌بوو.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه ئیدی ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌وهو له به جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان مامه‌له‌ی هاووڵاتیان رای ده‌كرێت.