رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات له مه‌ترسی گه‌وره‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر چه‌ند گه‌لێكی ره‌سه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بووه‌وه كه له ئێستادا نزیكه‌ی 15 ملیۆن تووشبووی هه‌یه له جیهاندا و زیاتر له 700 هه‌زار كه‌سیش به هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌له ره‌سه‌نانه‌ی له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا ده‌ژین.
تیدروس ئادهنوم گیبریسوس، سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه : ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زۆر هه‌ژارن و لاوازن، به هۆی كۆرۆناوه زیاتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسی قڕبوون ده‌بنه‌وه، به تایبه‌تی گه‌له ره‌سه‌نه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ناوچه دووره ده‌سته‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتیشی: رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی نیگه‌رانه له كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر گه‌لانی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور.
هه‌روه‌ها گوتی: تا 6ی ئه‌م مانگه 70 هه‌زار كه‌س، له خه‌ڵكی گه‌لی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور تووشی كۆرۆنا بوون و 2000 كه‌سیان به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، پێویسته چاوه‌ڕوانی درووستكردنی پێكوته‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌بین و هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی ژیانی خه‌ڵك